Related Comments Lyrics

هۆگرت کردووم
بە سیلەی چاوێ
غەیری تۆ تازە
هیچ کەسم ناوێ

ماچی تو هەستی
تازەم دەداتێ
کە ناسکتر ی
لە تیشکی تاوێ

باوەشت بۆمن
ئیلهامی نوێیە
لێم گەڕی ئارام
ببمەوە تاوێ

پەژارەکانت
بۆمن بنێرە
وەرەوە لای من
کە تەنیام لێرە

مەبەستی منە
بەهەشتێ بۆتۆ
مەترسێ و دڵت
بە من بسپێرە