Related Comments Lyrics

هەقی خۆتە لە بیرم کەی
حاشا بکەی لە ناسینم
هەقی خۆتە شەرمەزار بی
سەردابخەی کە ئەتبینم

هەقی خۆمە کە پێت بڵێم
زۆر بێ هەست و لەخۆبایت
هەقی خۆمە هەرچی بڵێم
لەسەر عەشق و بێ وەفایت

هەقی خۆتە هەرچۆنت ویست
ئاوا بژی لەگەڵ خۆتا
هەموو شتێ لە بیر بکەی
لە پێناوی حەزی خۆتا

‎هەقی خۆتە لە من لادەی
‎لە هەر شوێنێ کە بمبینی
‎قەیناکا با هەق بەتۆ بێ
‎ئەمن زۆر ناهەقم بینی

‎هەقی من بێ یا هەقی تۆ
‎عەشقیش لەو هەقە، بەشدارە
‎عەشق دەڵێ ناژی بێ یار
‎دەزانم عەشق حەقدارە