Related Comments Lyrics

بێ تۆ هەڵناسووڕێ خوێنم
بۆیە زوو زوو ناوت دێنم
عیشقت هێندە دڵی گرتووم
ئەترسم خوێنیش کەم بێنم

لە ڕۆژباشی بەیانییان
تا شەوباشێ چۆن ڕاوەستم؟
بێجگە لە دەستی نەرمی تۆ
بۆ کاری تر ناچێ دەستم

ناوی خۆم پێ خۆشە کاتێ
لێوی تۆ ناوم ئەهێنن
بەنازەوە ئەمدوێنن

پێمخۆشە تا ئەبەد بنووم
کە پرچت دامئەپۆشێنن
دەروونی من ئەلاوێنن

کە تۆ تاوێ لە من دووری
نامهەوێ خۆرێ ببینم
هەموو شت لە تۆدا ئەژی
خۆری ئاسمانی ژینم

بە ماچی لێوی شەڕابیت
بۆنی مەستی دێ لە زارم
قەراری ماچی دووبارەت
بردوویە سەبر و قەرارم

بۆنی تۆ بۆنی بەهارە
وەرە زیندووم کە دووبارە
بەهار بێنە باوەشی من