Related Comments Lyrics

حاڵی من ببینە
چارەنووسی تاڵم بێ‌ئەوینە
ڕۆژی من لە شەو تاریکترە

تۆی حەوام‌و تۆی هەوام
من ئادەمێکی بێنەوام
گەردنم لە موو باریکترە…

نا نەکەی بڕۆ
بنێژی چرکەکانی من
تۆی ژیانم‌و هەرچی هەمە

نا نەکەی بڕۆی
بمکوژێ خەفەت
بێ‌تۆ هاونشینم ماتەمە
بێ تۆ هاونشینم ماتەمە

دەستی کێیە دەگرێ دەستت
تینی دەستت ژینی من بوو
کێیە ئاگرم بە با دەدا

چاوت ئاسمانی من بوو
ئاسمانم لێ مەبەستە
با نەنێژرێم لە جادەدا
با نەنێژرێم لە جادەدا

نا نەکەی بڕۆی
بنێژی چرکەکانی من
تۆی ژیانم‌و هەرچی هەمە

نا نەکەی بڕۆی
بمکوژێ خەفەت
بێ‌تۆ هاونشینم ماتەمە
بێ تۆ هاونشینم ماتەمە