Related Comments Lyrics

په‌نجه‌کانت
به‌ جێ ماون
له‌ ناو شێعره‌کانی مندا
وه‌ک په‌نجه‌ی من
له‌ باخه‌ڵتا

ئارام ئارام
ده‌مبه‌یته‌ قووڵایی خۆشی
وه‌کوو شه‌ڕاب‌
چۆنم ده‌با
به‌ره‌و دونیای فه‌رامۆشی

په‌ڕ به‌ په‌ڕت ده‌خوێنمه‌وه‌
وه‌کوو حه‌یران
له‌ وه‌رزه‌کانی غوربه‌ت دا
به‌ ناخم دا ده‌چیه‌ خوارێ

به‌رگه‌ی حه‌ز و
تۆران ده‌گرم
وه‌ک گاشه‌به‌رد
له‌ ناو شه‌خته‌ و له‌ ئاگردا
له‌ ناو خه‌م و له‌ ناو شادی
له‌ ژینی من ئاوێته‌ بووی
وه‌ک خه‌م
له‌ به‌ژنی ئازادی