Related Comments Lyrics

ڕۆژی لە دایکت بوونتەو
ئاسمان پڕ تریفەیە
چەندە ڕۆژێکی پیرۆزە
چەندە خۆشە کەتۆم هەیە

جیهان چاوەڕوانی دەکرد
حەتا لەپێش ڕۆژی ئەزەل
خودا ئەتۆی نەقاشی کرد
لەگەڵ تۆ هاتە دی غەزەل

جیژنە هەموو پێکەوە
دوعای خۆشی دەخوێنین
دڵمان کە پێشکێش دەکەین
بڵێ چ دیاری بێنین

ڕوژی لە دایک بوونت
چ ڕۆژێکی بە سۆزە
صدساڵ بە شادی بژی
هەموو دەڵێن پیرۆزە

هه موو ئێمه پێکه وە
سەما و شادیمانە
بەخۆشی تۆیه ئێمه
ئەو جێژنه ی کەهەمانه

وەرە بۆ یادگاری
وێنێكی سێلفی بگرین
بەڵێنییەک بەیەک دەدەین
هەمیشە پێكەوە بین