Related Comments Lyrics

گەربت هەوێ وەکووجاران
شەرتە هەرگیز تەنیا نەڕۆم
جادە بۆهەر لایێ بڕوا
تەنیا ئەتۆ مووهیمی بۆم

چاوەڕوانی ئیشاڕەیە
دڵم بۆلای تۆ بێتەوە
زستان لەمێژوو وون ببی و
وردە وردە بتوێتەوە

دەزانی حیسی خۆشی من
ئەوکاتەیە کەشادی تۆ
خۆم لە تۆدا دەبینمەوە
بۆیە دەکەومە یادی تۆ

ئارامیشێکە دەنگی تۆ
نەرمترین مێلۆدییە
هەمیشە من بیرت دەکەم
دڵم لە لای هیچ کەس نییە

ئێستاش ئەتۆ موقەدەسی
بۆیە نێوی تۆ دە هێنم
گه ر بت هەوێ وەکوو جاران
تاهەمیشە لات دەمێنم