Related Comments Lyrics

ئەزیزم یەكەم جار كە تۆ ھاتی بۆلام
زانیم تۆ ئەتوانی بگۆڕی ھەموو دونیام
زانیم تۆ ئەتوانی بگۆڕی ھەموو دونیام

یەكەم جار یەكەم ڕۆژ كە بینیم دو چاوت
شێت و مەستی كردم بۆنی قژی خاوت
شێت و مەستی كردم بۆنی قژی خاوت

تاپ تاپ دڵی من لێ ئەدات بۆ دڵی تۆ
پێ بكەنە با ببینم خە‌نده‌ی سەر لێوی تۆ
خەندەی سەر لێوی تۆ چەن شیرین و جوانە
پێ بكەنە با بیبینم خەندەی ئەو لێوانە

تاڵ تاڵ و دانە دانە قژی خۆی كردوە شانە
وەكو تۆی تیا نەماوە لە ھەمو شاری بانە
وەكو تۆی تیا نەماوە بمكوژێت بەو دو چاوە
نەكەی بە جێم بھێڵی بێ تۆ دڵم سوتاوە

ئەزیزم ئەزانی گیان و دڵم ھی تۆێە
گەر تۆ داوای دڵم بكەی دڵیشم ھەر بۆتۆیە
خۆت ئەزانی كە من چەندە تۆم خۆش ئەوێت
خۆت ئەزانی كە من بێ تۆ دنیام ناوێت

تاپ تاپ دڵی من لێ ئەدات بۆ دڵی تۆ
پێ بكەنە با ببینم خە‌نده‌ی سەر لێوی تۆ
خەندەی سەر لێوی تۆ چەن شیرین و جوانە
پێ بكەنە با بیبینم خەندەی ئەو لێوانە

تاڵ تاڵ و دانە دانە قژی خۆی كردوە شانە
وەكو تۆی تیا نەماوە لە ھەمو شاری بانە
وەكو تۆی تیا نەماوە بمكوژێت بەو دو چاوە
نەكەی بە جێم بھێڵی بێ تۆ دڵم سوتاوە