Related Comments Lyrics

ئاسمانێكی سوور
شارێکی وێران
تار و تاریک و مەردمێکی حەیران
حەیرانەکەم
دڵی شکاوی مەستوورەی ئەڕدەڵان
بێ دەنگی قەتارچیان و
دووری منداڵان لە کۆڵان
ئاویەرم ئاگر بارانە
بارانە
بارانە
بارانە
بارانە
بارانە
بارانە
باران
ئاویه ری سووتاوم ڕۆ
ئاخ چەند دڵتەنگم وەک گوێزە کوێر
وەک ئاحەمید
چەند خەمینم وەک تاقەدار
وەک ناوەکەی ژینگەی ئه ژین
بڕۆن هاوار کەن
بڕۆن بانگەواز کەن
بڕۆن بێژن ئەی مەردم
کۆرپە جوانەکەتان ئاویەر
جلی بەری بووڵ و ژیلەمۆده
ئەی هاوار
وتم بڕۆم لە شارەکەم
ئەم شارە خۆ ڕەحمی نیە
وتم بڕۆم دڵم پڕە
ئیتر جگەی دەردی نیە
وتم بڕۆم با نەتبینم
با نەتبینم چۆن ئەسووتی
لیباسە سەوزەکەتیان ئاگر دا
یاخوا بمرم وا تۆ ڕووتی
پام قەڵەم کەن با نەتوانم
بە جێ بێڵم ئاویەرەکەم
پام قەڵەم کەن دڵم ناێا وێڵی بکەم تاقانەکەم
ئاخر ئاویەر گیانی منە
جێگەی ھەموو ئاواتی منە
ئاویەرم ئاگر بارانە
ئاویەرم ئاگر بارانە
بەھاری جارانم سووتا
دیواری شارەکەم ڕووخا
جێگەی شەو گریانم نەما
تاقانە کێوسانم نەما
دڵ پڕم ئاویەر
دڵ گرانم ئاویەر و
دڵ خۆشم ئاویەر
ئاویەرم
ئاویەر
ئاویەر
باوانم ئاویەر
ئاویەر
نازارم ئاویەر
ئاویەر
حەیرانم ئاویەر
ئاویەرم
ئاویەر
ئاویەر
چاوانم ئاویەر
ئاویەر
حەیرانم ئاویەر
ئاویەر
حەیرانە
حەیرانە
حەیرانە
حەیرانە
حەیرانم
حەیرانم
حەیرانم
وەکو کووڕێکی تاق و تەنیا لە ئاویەر لەبەر تاقە دارێ
پڕ لە دەردانی بێ دەرمانێ
ئەیژێ ئاخ ژیان پیرت کردم
وەرە لێ لێ
وەرە لێ لێ
وەرە لێ لێ
لێ لێ
لێ لێ
لێ لێ
لێ
لێ
لێ
ئاویەر ھەڵسە
ئاویەر ھەڵسە براکانت خەمبارن
ڕەش پۆش و بریندارن
شاھۆ سیپان کۆساڵانه
شاری سنە بۆ تۆ حەیرانە
غەریبی غەریبی ئاویەر
غەریب تر لە کوردی ئاویەر
غەریب تر لە خۆتم ئاویەر