Related Comments Lyrics

قەت مەپرسە بۆ من غەریبم
بێ سنوورێکم ڕەفێقی باران
من مردووم قبرم ونه
بە دووام بڕۆ بۆ یادی جاران
ئەو رۆژانەێ وێرانەێ تۆ بووم
لە تاریکی دەسووتام بۆ تۆ
ئەو کاتە دڵی تۆ دەلەرزی
من لەگرە دەڕووخام بۆ تۆ
پێ کەنینت ئاواتی من بوو
دەمردم نەبینم من چاوت به گریان
سێبەری ماڵم زۆڵفی تۆ بوو
مال وێران ئەخۆم هەێ ماڵم وێران
لە غەریبیا بە دووای خۆمو بە دووای تۆ
به دووای چیرۆکی شێواوم
چیت کرد کە من لە خۆم دۆڕاوم
تۆ ئاگر نەبووی بۆ من سووتاوم
تۆ جووان ترین کەسێکی وا تا بە ئێستا خەنجەری لە پشتی من داوە
وەرە باوانم وەرە ماڵووحاڵ
دەست ماچ بکەم بۆ ئەم رووداوە
تۆ جووانترین هەڵەێ منی
جووانترین هەڵەێ منی
جووانترین هەڵەکەێ من

هەتا چاو رۆیشت نە بووی
ئەیدی بە خەێاڵت ناتوانم بژیم
هە تا چاو رۆیشت نەبووی
نە خۆت نە هەنگاوت نە ناوت
نە تکەێ خێنی خەنجەرێکە لە پشتم داوت
ئەتۆ لە پێش ئەوەێکە بڕۆی
نووری دەروونی مالی نەبوونم
ئاخ گیانا گیانا چی دەزانی چیم لە دەس دا
کەسێکم رۆیشت کە من نایدۆزمەوە لە کەس دا
کەسێکی دوور بڵام وەک خودای خەێاڵم نەزدیک
کەسێکە بەستوویەتی هەردوو دەستوو باڵم دەردی
گران نیە ئەمن دڵم خۆشە لە لای بمرم
بێ باڵوو پەر بە شەوق و پێ کەنینی بەرز بفڕم
دەفڕم دەڕۆم دەزانم دەفڕێ دەڕوا دەزانم
ئەو بۆ لای یاری من بۆ لای زامەکانم
ئێستا هی یەکی دی ماچی چاو چکۆلەکانی
ئێستا بە کی بڵێم دەردەکان هاوارەکانم
ئەمن ماناێ تۆ ئەمن ماناێ خۆم لە بیر ڕۆیشت
کاتێ هەتا چاو رۆێشت نەبووی
ئەتۆ بیروو باوڕی منت کە گۆڕا هیچ
بیروو باوڕی ژیانی بێ ئەوین چی

باوڕ نەکەم نە باوڕ نەکەم
ئەمن هەر ئەو پیاوەم کە فرمێسک لە چاوی دوور بوو؟
کەسێکە هەر دوو چاوی نوور بوو؟