Related Comments Lyrics

سەرت بەرزەو کە کەسوکارەکەم
خەم لە دڵ تۆ بێ خۆ من یاو ئەکەم
من بم بە ساقەی زوڵفە خاوەکەت
بڕژانگ تاووسێت چاڵی چاوەکەت
خوا هیچت نەدا منمو مراوێک
بێ بمگۆڕە بە شاڵ و کڵاوێک
با لە دەوری بم گەرمای پێ بەخشم
من خۆ لە عیشقی ڕووت و بێ بەشم
کێ بێجگە یارم ئارامم ئەکا
دونیا بەفرانبار تۆ هێشتا ماتی
من پیر ئەم شارە تۆ هەر نەهاتی
سەرت بەرزەو کە خاڵ بە نیشانم
قەزای جوانیەکەت کەفێ لە گیانم
سەرت بەرزەو کە با مانگ کۆچ بکا
ئەستێرەکانیش لە ته ک خۆی بوا
با من بسووتم تۆ خەم نوێنی
بۆ ئەم بێکەسە دنیا و دینی
من بێ ئەوینم تۆ خۆت ئەوینی
سەرت بەرزوکە کەسوکارەکەم
خەم لە دڵ تۆ بێ خۆ من یاو ئەکەم
من بم بە ساقەی زوڵفە خاوەکەت
لێوە ئاڵەکەت چاڵی چاوەکەت