Related Comments Lyrics

ته نیا و غە ریب
لە چووار رێیانی گه ردوونا راوه ستاوم
وه کوو باوه ئادم ته نیا
له خاکێکی رە ش خولقاوم
به هه شتی خوام لە به ر حوا فڕێ داوه
بەڵام حە وا
لە دواژوانگه ی بە ر جه ننە تی چاوه کانیا
سێوی کاڵی دڵی بردم
رۆیی و ئیتر نە هاتەوه
ئیستا, تەنیا , تەنیا, تەنیا
لە شەقامه چۆڵەکانی رۆحی خۆمدا, سەرگەردانم
وەک شەپۆلێکی یاخیمو
لەدریای خۆم هەڵبڕاوم
هیچ بەندەرێک باوەشم بۆ ناکاتەوه
ئیستا, لێرە, شاعیرێکم
زامەکانم دەهۆنمەوه
گۆرانی بێژێکی تەنیام و
له شەوێکی بێ بواردا
دەنک دەنک
خەمەکانم دەنووسمەوه