Related Comments Lyrics

ناهێڵم زوڵمم لێبکرێ چونکه کوردم
ژینم له سەر مەبەستم دانا و بۆشی مردم
چوار پارچەم و هەرکەس هات زوڵمی لێکردم
من شەڕانی نیم و ڕۆژگار شەڕی پێکردم
ڕەفیقی تفەنگی نیم و لە تاوان هەڵمگرت
ئازادیم نەبوو هەر دە خەو دا وەرم گرت
بزانه ئەوانەیی خاوەنی دێموکراسی کێ بوون؟
قازی محەممەد هاتە مەیدانێ و قسەیی پێ بوو
ئەمن کوردێکم، بە بیرم، دەجووڵێمەوە
قسان بە جوانی و تاریخیشم دەخوێنمەوە
سەر دادەنێم، دەو ڕێگایەیی دا دەمێنمەوە
تا ئەو ڕۆژەی کوردستانمان یەک بێتەوە
پەس وەرە دەستی برایی خۆت بگرە
ئەوجار بە قەڵەمت سینگی دوژمن بدڕە
سەردامەخە بۆ مەبەستت بمرە برا
بۆ من و تۆ شەهید درا و شەڕ کرا
کوردستان، ئاڵاکەت بڵیند و بڵیندتر
تەواوت دنیا دەبێ بینەری برین بێ
ئەگەر نەتدی، با نەسلی دوایی من بیبینێ
پەرچەمێکی هەرچوار پارچە هەڵیدێنێ
نەوید نەمردووە و بەسەرت هێستاش هەر زیندووە
رەهبەرانیشت سێ پیاوی تێگەیشتوویە
قازی، قاسملوو، شەڕەفکەندی
کە هەرسێک گیان داوە لە ڕێیی خەڵکی
مێژوویی من وەڕەق لێدەی هەموویی خوێنە
کە دەڵێ کورد تۆ بێ گیانت بمینە
پەرچەم و سروودت هەیە بەڵام مەخوێنە
بۆچی، ئاخر ئەوەش بۆ من غەمڕەوێنە
ئەگەر میللەتم بۆ بڵێم قەومم
بۆچی خۆڵی خۆم لێی ببێتە خەونم
ئەمن ئەوشتەی حەقمە فەقەت دەمهەوێ
جۆ بوونەوە چیە، پیکەوە بوونم دەوێ
موشکیلم دەگەڵ فارس و تورک و عەرەب نیە
بۆچی ئێستا لەت لەتم بەدەست کێ
ئەگەر هەموویی ئەو خاکەم نەهێڵم لەدەست چێ
کوێرەوەی بەسە نیشان دەم حەڵەبچێ
کوردستان، ئاڵاکەت بڵیند و بڵیندتر
تەواوت دنیا دەبێ بینەری برین بێ
ئەگەر نەتدی، با نەسلی دوایی من بیبینێ
پەرچەمێکی هەرچوار پارچە هەڵیدێنێ
پارتی و یەکیەتی و پەژاک و حیزب و کۆمەڵە
کوردێکم ئەمن دنیا قسەیی بۆ تۆ دەڵێم
لایەنگر نیم و ڕاوی کوردانین
سەرکەوتوویە فواد مستەفا سوڵتانی
کاک شوان و مەلا مستەفایی بارزانی
کە هەرچی کوردە بە گەورەبوونتانی زانی
ئی ڕۆژهەڵاتم و خەمخواری حەڵەبچەم
بڕۆ حەسڕەت لە دیتنی وەنەوشەم
بیبینە کورد، خوێناوی ڕابردوویی
راوەستانمت پێی سەیر و ئاور گرتوویی
هەمیشە چاو لە ئاسمان تا ڕۆژ هەڵبێ
مێژوو بە من و تۆ دەڵێ لەمە ڕۆژ هەڵدێ
وەلی نامهەوێ چیدیکە شەو بێ
بەقەڵەمم شەڕ، پێم خۆش نیە خەون و خەو بێ
نەڵەیی نەوید زەردی لە دەرێیە دەنگ بڵیدن دەکا
زۆر کەس لەمێژە لێرەشە خۆیی بێدەنگ دەکا
کوردستان، ئاڵاکەت بڵیند و بڵیندتر
تەواوت دنیا دەبێ بینەری برین بێ
ئەگەر نەتدی، با نەسلی دوایی من بیبینێ
پەرچەمێکی هەرچوار پارچە هەڵیدێنێ